ئیدارەی گەرمیان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

لافاو

2024-03-29

ئیدارەی گەرمیان له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌دا، ئاگاداری سه‌رجه‌م لایەنە سیاسیەکان‌و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی‌و هەموو ئەو کەسولایەنانە ده‌كاته‌وه‌ کە دەیانەوێت کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک‌و هاوکاریی بۆ زیانلێکەوتوانی لافاو ئەنجامبدەن، ده‌ڵێت:"دەبێت ئەم پرۆسەیە بەهەماهەنگی‌و ئاگاداری ئیدارەی گەرمیان‌و یەکە ئیدارییەکان بێت".

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئیداره‌ى گه‌رمیان نوسیویه‌تى:"ئاگاداری بۆ لایەنە سیاسیەکان‌و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی‌و هەموو ئەو کەسولایەنانەی کە دەیانەوێت کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک‌و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاو ئەنجامبدەن، دەبێت ئەم پرۆسەیە بەهەماهەنگی‌و ئاگاداری ئیدارەی گەرمیان‌و یەکە ئیدارییەکان بێت، بەپێچەوانەوە ئەو کەمپینانە مەهامەکەیان ناچێتە نێو چوارچێوەی سودو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی زیان لێکەوتوو".

هۆكارى ئه‌مه‌شى ڕونكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت:"لەبەرئەوەی ئیدارەی گەرمیان خۆی لەڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە قەبارەی زیانەکانی لافاو لەسنوری گەرمیان بەداتای وردو دروست دەخەمڵێنێت، ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی ئەو ئەزمونەی ڕابردوو ڕادەگەیەنین کە لەدەرەوەی ڕێکخستن‌و کاری هەماهەنگیەوە کۆمەکی ناتەندروست‌و ناپێویست کۆدەکرایەوەو هیچ سودێکی ئەووتۆی نەدەگەیاندە زیانلێکەوتوان، بەهیواین هەمولایەک بەگیانی بەرپرسیارێتی‌و  پابەندی ئەخلاقییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن".

لەڕۆژی چوارشەممەی 14ى ئه‌م مانگه‌وه‌ شەپۆلێکی چڕی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌و لەچەند ناوچەیەکی هەرێم بەهۆی زۆری بارانبارینەوە، لافاو دروستبوه‌و زیان بەچەند ماڵێک گەیشتوه‌.