بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشی دۆلاری نەختی کەمکردەوە؛ بەهای دینار جێگیرە

بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشی دۆلاری نەختی کەمکردەوە؛ بەهای دینار جێگیرە

2024-02-22

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ تەنیا 10 ملیۆن و 210 هەزار دۆلاری بە نەخت فرۆشت. بەهای دینار و تمەنیش بەرامبەر دۆلار چەند رۆژێکە جێگیرە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی و 100 دۆلاری بە 132 هەزار دینار فرۆشت؛ لەو بڕە 205 ملیۆن دۆلاری بۆ حەواڵە بووە.

 

لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر و بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 152 هەزار و 100 دینار دەفرۆشرێت. 

 

حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو بە رووداوی گوت، 100 دۆلار لە دەوروبەری 5 ملیۆن و 500 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

دوێنێ بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 21 ملیۆن دۆلاری بە نەخت فرۆشت.

 

نزیکەی 10 رۆژە بەهای دینار لە بازاڕدا جێگیرە و 100 دۆلار لە دەوروبەری 152 هەزار دیناردا کڕین و فرۆشتنی پێ دەکرێت.

 

ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، زۆرینەی فرۆشی بانکی ناوەندی بۆ حەواڵەیە و نایەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بۆیە بەهای دینار ناجێگیرە.