کارمەندێکی تەندروستی بریندار دەبێت

نەخۆشخانە

2024-03-29

کەسوکاری نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار لەگەڵ دوو کارمەندی ئیدارە دەبێت بە دەمەقاڵەیان و لە ئەنجامدا دوو کارمەندەکە بریندار دەکەن.
ئەمشەوی یەکشەممە پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەسوکاری نەخۆشەکە دووگەنجن و برای یەکترن، پەلاماری دووکارمەندی بەشی ئیدارەی نەخۆشخانەکەیان داوە و برینداریان کردوون.
دەشڵێت، دوو کارمەندەکە سکاڵایان لای پۆلیس تۆمارکردووە و دوو گەنجەکە دەسگیر کراون.
ئێستا هەریەک لە تۆمەتباران (ه، م، ش) لە دایکبووی 2005 و (ه، م، ش) لە دایکبووی 1994 بە پێی مادەی 229 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون