کەسێک بەفیشەک کوژرا
2024-03-29
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە گوندی شێخ لەنگەر سەربەناحییەی کوڵەجۆوە تەرمی گەنجێک بەناوی (چۆمان احمد علی) لەدایکبووی 2002 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگەڵ ئامۆزایەکی خۆی بەشەڕ هاتوەو لەئەنجامدا فیشەکی بەرکەوتوەو گیانی لەدەستداوە
لەئێستادا تۆمەتبار بەناوی (ج- م -ع) دەستگیرکراوەو بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 406 بەندکراوە،
پۆلیس لەسەرهۆکاروچۆنێتی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە
.
عەقیدی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان