خۆپارێزی ته‌ندروستی گه‌رمیان داوای داخستنی شوێنه‌كانی ماسی برژاندن ده‌كات

خواردەمەنی

2024-03-18

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان كه‌ ئاڕاسته‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لاری كردوه‌ رایگه‌یاندوه‌، "به‌هۆی دروستكردنی دوكه‌ڵ و بۆنی ناخۆش و پیسبونی ژینگه‌ و ناشرینكردنی سیمای شار كه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستی هاوڵاتیان، پێشنیاز ده‌كه‌ین، بۆ دوكانی ماسی برژاندن ئه‌وانه‌ی له‌ناو شار و گه‌ڕه‌كه‌كاندان دابخرێن".

 

پێویسته‌ سه‌رجه‌میان ئه‌و مه‌رجانه‌ جێبه‌جێبكه‌ن كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌ و نابنه‌ هۆكار بۆ پیسبونی ژینگه‌

سه‌باره‌ت به‌ڕێگه‌پێدان به‌ دوكانه‌كانی ماسی برژاندن، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌، "پێویسته‌ سه‌رجه‌میان ئه‌و

مه‌رجانه‌ جێبه‌جێبكه‌ن كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌ و نابنه‌ هۆكار بۆ پیسبونی ژینگه‌"

بەڵگەنامە