نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی دیاری عێراق حه‌سه‌ن ئه‌لعانی كۆچی دواییكرد
29
2024-02-22
ئاژانسی فه‌رمی عێراق له‌مباره‌یه‌وه پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ی كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌دیب، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی دیاری عێراق حه‌سه‌ن ئه‌لعانی له‌ته‌مه‌نی 81 ساڵی له به‌غدا كۆچی دوایی كرد.
حه‌سه‌ن ئه‌لعانی له‌ساڵی 1943 له به‌غدا له‌دایكبووه، ناوبراو به نووسینه ته‌نزئامێزه‌كانی هاوشێوه‌ی گۆشه‌ی (عزوز) له گۆڤاری به‌ناوبانگی عێراقی (ئه‌لف باء) ناسرابوو، هه‌روه‌ها خاوه‌نی گۆشه‌یه‌كی ته‌نز ئامێز بوو له رۆژنامه‌ی (الصباح)ـی عێراقی، جیا له‌وه‌ش وه‌ك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له گۆڤاری (الصوت الاخر) كه له هه‌ولێر ده‌رده‌چوو، كاری كردووه.
ئه‌لعانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بوو له ئه‌ده‌ب و زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق و یه‌كێتی گشتی كتێب و ئه‌دیبانی ئه‌و وڵاته بووه.
ناوبراو خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌پێز بوو، به‌شێكیان بریتیین له (سيد الأشجار/ كۆمه‌ڵه چیرۆك 1980)، (الرجل الأسطوري/ كۆمه‌ڵه چیرۆك 1986)، (ليلة رأس السنة / كۆمه‌ڵه چیرۆك 1993)، (الولد الكبير/ كۆمه‌ڵه چیرۆك 2000)، (رقصة الموت / كۆمه‌ڵه چیرۆك 2004)، (ليلة الاحتفاء بالحرية / كۆمه‌ڵه چیرۆك 2015)، (الولد الغبي / رۆمان 2016)، (وجوه وحكايات / كۆمه‌ڵه وتار 2019) و (بانتظار الملك / كۆمه‌ڵه 2020).