داستانی شێخی سه‌نعان به شێوه‌زاری هه‌ورامی بڵاوكرایه‌وه
27
2024-02-22
له‌مباره‌یه‌وه خاوه‌نی كتێبه‌كه نامیق هه‌ورامی ده‌ڵێت: "ئه‌م به‌رهه‌مه ئەنجامی شەونخونی زیاتر لە ساڵێک کارکردنە لەسەر ساغکردنەوەو بەراورد و لێکۆڵینەوە لە داستانی شێخی سەنعان بە شێوه‌زاری هەورامی، کارێکی ماندوکەر بوو، بەڵام دڵخۆشکەر، خۆشبەختانە هەموو کارەکانی تەواو بوون و بەمنزیکانە لەچاپخانە بۆبەر دیدی خوێنەران دەگەڕێتەوە".
هه‌ورامی هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئەم کارە بەراوردێکە لەسەر مێژووی نوسینی داستانی شێخی سەنعان، عەتار نیشابوری (1146 ز- 1221 ز ) نوسیویەتی، هەرچەندە شارەزایانی بوارەکە دەڵێن، بۆیەکەمجار ئەم داستانە لە کتێبی (توحفة الملوک)ـی غەزالی ( 1058ز - 1111ز )، لەناو کوردیش‌دا فەقێ تەیران ( 1590 ز -1660 ز) نوسراوه‌ته‌وه، لە هەورامانیشدا لە سەدەی 13ـی هەتاوی نوسراوەته‌وه، کتێبەكه تیشک دەخاتە سەر ئەم لایەنانە و لێکیان دەداتەوە، هاوکات دەقی داستانەکە بە شێوه‌زاری هەورامی لەگەڵ لاپەڕەی دەستنوسەکە بڵاوکراونەتەوە، جگە لە بڵاوکردنەوەی تێکستێکی دیكه‌ی داستانی ناوبراو بە کوردی ناوەڕاست و نوسخەی تەواوی شێخی سەنعانەکەی عەتاری نیشابوری بە فارسی لەم کتێبەدا بڵاوکراونەته‌وە.