وەزیری پلاندانان: دەڤەری گەرمیان شایەنی هەمو خزمەتێکن
2024-03-29
ەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەکێشە و گرفتەکان و ئاستی خزمەتگوزاریەکانی دەڤەری گەرمیان ئەمرۆ یەک شەممە د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرێوەبەرانی گشتی ئەو سنورە کۆبونەوە.
لەکۆبونەوەیەک گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان کرا کە ئەنجامدراوە و بەشێک لەپرۆژەکانیش لەبواری جێبەجێ کردندان، لەوتەکیدا وەزیری پلاندانان ڕایگەیاند بەردەوامدەبین لەسەر خزمەتکرنی گەرمیان، چونکە دانیشتوانی گەرمیان شایەنی هەمو خزمەتێکن.
دواتر داوایکرد سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرێوەبەرانی گشتی سنورەکە ئەو پرۆژانە بخەنەڕو کە گرنگن بۆدانیشتوانی دەڤەرەکە بەشێوەیەک پێویستە لە سێکتەرەکانی پەروەردە و تەندروستی و ریگاوبان و کارەبا و بەنداو، وتیشی، وەک وەزارەتی پلاندانان دەمانەوێت ئەنجامدانی پرۆژەکان لەسەر خواستی دانیشتوانی دەڤەرەکەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت زۆرترین خزمەت بگەیەنێت.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە سندوقی پەرەپێدانی کۆمەلاَیەتی کرد بۆ ئەمەش ڕایگەیاند هەمو هەوڵێک دەدەین لەداهاتو دەڤەری گەرمیان سود لەو سندوقە وەربگرێت دواتر لە هەڵەبجە و هەولێر و دەڤەری ڕاپەرینیش پرۆژەکانی ئەو سندوقە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن بەتایبەت لەو ناوچانەی کە هەژارنشینن و لەسەر خواستی دانیشتوانی گوندەکان پێشنیار بکرێت لەبوارەکانی ریگاوبان و پەروەردە و تەندروستی و کارەبا و ئاو ئاوەڕۆ.
پاشان وەزیری پلاندانان باسی لەگرنگی پرۆژەی هاوبەشی کەرتی تایبەت و گشتی لەبوارەکانی خزمەتگوزاری و باشترگەیاندنی بەهاوڵاتیان کە لەم کابینەیە وەزارەتی پلاندانان پرۆژەیەکی گشتگیری پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کردوە.