فەریاد فازیل: دەبێت بۆ کورد هەموو رۆژێك زمانی دایك بێت
23
2024-02-22
بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک چەندین چالاکی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون، زۆربەی شارەزاییانی زمانیش جەخت لە پاراستنی زمانی نەتەوەکان دەکەنەوە.
فەریاد فازیل، دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیوتی خوێندنی کوردی لە بەرلین، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، دەبێت بۆ کورد هەموو رۆژێک زمانی دایک بێت، ئەگەر بەختیار نەبین کە بە زمانی کوردی قسە دەکەین زمانەکەمان دەپوکێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو بیانیانەی کە دێنە هەرێمی کوردستان زمانی کوردی بخوێنن، یەکێکە لە بڕیارە گرنگەکان. هەورەها دەڵێت: سەرۆکوەزیران تاجێکی خستە سەر زمانی کوردی.
21ـی شوباتی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریكراوه. له‌و رۆژه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكی زمانه‌وانی له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چن. زیاتر له شەش هه‌زار زمان له جیهاندا هه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا 100 جۆریان زمانی فه‌رمین.
بەگوێره‌ی ئینسکلۆپیدیای نیشتمانی سویدی بۆ ریزبەندی زمانە جیهانییەکان، زمانی کوردی له پله‌ى 59مینى زمانه‌كانى جیهاندایه. له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقیش مادده‌یه‌كی تایبه‌ت به زمانی كوردی و به‌كارهێنانی له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی وڵات‌دا جێگیركراوه، كه خۆی له ژماره‌یه‌ك بڕگه‌دا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه تاكو ئێستا به‌گوێره‌ی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زمانی كوردیدا نه‌كراوه.
لە دوای روخانی رژێمی بەعس، به‌هه‌وڵی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، لە ساڵی 2004 یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ قۆناغی کاتیی دەرچوو. له یاساكه‌دا زمانی عەرەبی و کوردی بە زمانی فه‌رمی لە سەرتاسەری عیراق ناسێنران، دواتریش ئەو بڕگەیە لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا جارێكی دیكه چەسپێنرایهوه، بەڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت هێشتا هەندێک لە وەزارەت و دامودەزگا فیدراڵییەکانی عێراق ئەو ماددە و بڕگەیەی دەستوور پێشێل دەکه‌ن کە تایبەتە بە فه‌رمی ناسینی زمانی کوردی لە بەڵگەنامە و نووسراوە رەسمییەکانی عێراقی فیدراڵ‌دا.