نێچیرڤان بارزانی: جەخت لە پێشخستنی زمانی کوردی و زمانی دایک بۆ هەموو پێکهاتەکان دەکەینەوە
7
2024-02-22
رووداو دیجیتاڵ
لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جهخت له پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانى دايك بۆ هەموو پێكهاتەكان دەکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاندووە، "جەخت لە بەهێزكردنی فرەچەشنیی زمان و كولتوورەكان لە كوردستان و مافی خوێندن و پهروهرده و فێربوون و ئازادیی زمانی دایک له ههموو شوێنێکی سهر زهوی، دهکهینهوه."
ساڵانە 21ـی شوبات، رۆژی زمانی دایکە لە جیهاندا. بە گوێرەی کۆمەڵەی زمانەوانانی ئەمریکا، 6 هەزار و 900 زمان لە جیهاندا هەن، 106یان زمانی فەرمین.
بەپێی بەدواداچوونێکی رووداو، زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان گەشەی کردووە، بەڵام لە باکووری کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە، هەروەها لە رۆژهەڵاتی کوردستان زمانی کوردی لەنێو نەوەی نوێ دا بەرەو لاوازبوونێکی زۆر دەچێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "لهم يادهدا به رێزهوه ههموو ئهوانه به بير دههێنينهوه كه خزمهتیان به زمانی کوردی و زمانی دایک له ههموو پێکهاتهکانی کوردستان کردووه."
نێچیرڤان بارزانی دهستخۆشیش لهوانە دەکات کە "لهو خزمهته پیرۆزه بهردهوامن لهپێناو پاراستنی گرنگترین رهگهز و بنهمای ناسنامهی نهتهوهیی و کولتووریدا که زمانی دایکه."
دیاریکردنی رۆژی زمانی دایک لە جیهاندا
ساڵی 1946، دوای ئەوەی هیندستان لە پاکستان جیابووەوە، ویلایەتی بەنگلادیش بەشێکی لکێنراوبوو بە پاکستانەوە. زمانی ئۆردوو زمانی فەرمیی هەردوو بەشی روژهەڵات و رۆژئاوای پاکستان بوو. بەشی رۆژهەڵاتی ئەو کاتی پاکستان بەنگالی بوون و ناچار کرابوون بە زمانی ئوردوو بخوێنن و بئاخڤن.
ساڵی 1952 ژمارەیەک قوتابی زانکۆی داکا دژی سیاسەتی یەکزمانی ناڕەزاییان دەربڕی، 11 کەس بەدەستی ھێزە ئەمنییەکانی پاکستان کوژران، ساڵی 1956 دەوڵەت بەناچاری دانی بە زمانی بەنگالیدا نا.
رێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی 1999 رۆژی 21 ی شوباتی ھەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیھانی زمانی دایک ناساند؛ ئەو رۆژەی وەک بیرھێنانەوەیەک بۆ قوربانییانی بەنگلادیش، بە رۆژی زمانی دایک دیاریکرا.